ئارۆڤێرس زنجیرە فیلمێکی بازرگانی و جیھانێکی ھاوبەشە کە بە دەوری چەندین زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی دروستکراو لەسەر قارەمانەکانی دی سی کۆمیکس دەسوڕێتەوە، بەشێوەیەکی سەرەکی زنجیرەکانی لەسەر زە سی دەبلیو پەخش دەکرێت و زنجیرەکانی سەر ئینتەرنێتی لەسەر سی دەبلیو سیید پەخش دەکرێت. زنجیرەکە لەلایەن گرێگ بێرلانتی و ماڕک گاگنھایم و ئاندرو کریسبێرگ و جێف جۆنز و ئەلیسۆن ئەدڵەر و فیڵ کلێمەر و سەلیم ئەکیڵ و کارۆڵاین درایس و تۆد ھێڵبینگ پێشخراوە. لە فرە گەردوونی خەیاڵیی ھاوبەشی وەک گەردوونی دی سی و فرە گەردوونی دی سی لە کتێبە کۆمیکەکاندا دانراوە، لە ڕێگەی تێپەڕبوونی چیرۆکی ھاوبەش، و ڕێکخستن، و ئەکتەر و کەسایەتییەکان کە لە حەوت زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی زیندوو و دوو زنجیرەی ئەنیمەیشن دروست کراوە.
زنجیرەکە بە تیر، کە لەسەر کەسایەتی تیری سەوز دروست کراوە، لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ دەستی پێکرد. بە دوایدا فلاش لە ٢٠١٤دا، و زنجیرەی ئەنیمەیشنی سەر ئینتەرنێت ڤایکسین لە ٢٠١٥ ھات. زنجیرەکە زیاتر لە ٢٠١٦دا فراوانبوو، کاتێک لە کانوونی دووەمی ئەو ساڵەدا زنجیرەیەکی نوێ بە نانیشانی ئەفسانەکانی بەیانی دەرکەوت، کە لە پاڵەوانێتی ھەندێک کەسایەتی بوو کە پێشتر لە تیر و فلاشدا دەرکەوتبوون. دواتر لەو ساڵەدا، زنجیرەی سووپەرگێرڵی سی بی ئێس، کە پێشتر لەگەڵ فلاشدا تێپەڕیوە، بۆ زە سی دەبلیو بۆ وەرزی دووەمی گوازرایەوە، کە تا ئێستا بەردەوامە. دووەم زنجیرەی سەر ئینتەرنێتی ئەنیمەیشن، شەڕکەڕانی ئازادی: ڕەی، لە ٢٠١٧دا دەرچوو، کە دوای رەی تێریڵ / زە ڕەی دەکەوێت، کە دەرکەوتنێکی زیندوو لە ڕووداوی تێپەڕبوونی ئەو ساڵە نەھامەتی لەسەر زەوی-X دەبێت. بێجگە لە زنجیرە زیندووەکان و زنجیرەکانی سەر ئینتەرنێت، زنجیرە بازرگانییەکە سێ زنجیرەی سەر ئینتەرنێتی زیندووی ھەڵچونی خوێن، تۆمارەکانی سیسکۆ، فلاش: دیمەنە درێژکراوەکان بەرھەمھێناوە، کە لە ٢٠١٣ و ٢٠١٦ و ٢٠١٧دا بەدوای یەکدا دەرچوون. زنجیرەی پێنجەم، باتوۆمان، لە ٢٠١٩دا پەخشکرا، و شەشەم زنجیرە، سووپەرمان و لۆیس، لە ٢٠٢١دا پەخشکرا. لە ٢٠١٤ەوە، ساڵانە ڕووداوی تێپەڕبوون کە زۆرێک لە زنجیرە زیندووەکانی ئارۆڤێرس دەگرێتە خۆی ھەیە. ھەوەھا، مات ڕایان وەک ڕۆڵەکەی جۆن قەنستەنتین لە زنجیرەی قەنستەنتینی ئێن بی سی گەڕایەوە، لە سەرەتادا لە دەرکەوتنی میواندا لە ئەڵقەکانی تیر و ئەفسانەکانی بەیانیدا دەرکەوت، پاشان بوو بە سەرەکی بۆ ئەوەی دواتر، لەگەڵیدا ڕووداوەکانی زنجیرەکەی پێشووتر بەردەوامبوو.
تێپەڕبوونەکانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩، «جیهانەکانی تر» و «نەھامەتی لە زەوییە بێکۆتاکان»، بەدوای یەکدا، زۆرێک لە زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکان و فیلمەکانی دی سی بۆ فرە گەردوونی زنجیرە بازرگانییەکە زیادکراوە. «نەھامەتی لە زەوییە بێکۆتاکان» ھەروەھا فرە گەردوونی ڕێکخستەوە، کە ھاتنە ناوەوەی سووپەرگێرڵ بۆ زنجیرەیەکی زیندووی تر لە زەوییەکی خەیاڵی بەیەکەوە لەگەڵ زنجیرەی ھەورەبروسکەی ڕەش، کە پێشتر تا ئەو خاڵە تێکەڵنەبوون. زنجیرە بازرگانییەکە سەرکەوتووبوو، و بنکەیەکی گەورەی سەرسامبووانی لە دەوروبەری جیھان دروست کرد و بەسەرداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرت، کاتێک ڕەخنەگران بە بابەتەکان و ڕۆڵگێڕان و ڕیزبەندی ئەکشن و دەرھێنان و پێشخستنی کەسایەتییان ھەڵداوە.
لە کانوونی دووەمی ٢٠١٢دا، زە سی دەبلیو داوای پایڵتێکی بۆ تیر کرد، کە بە دەوری تیری سەوز بسوڕێتەوە و لەلایەن ئاندرو کریسبێرگ و گرێگ بێرلانتی و مارک گۆگنھایم پێشبخرێت.[١][٢] ستیفن ئامیل بۆ ڕۆڵەکە ھەڵبژێردرا.[٣] لە کاتی پێشخستنی زنجیرەکەدا گۆگنھایم وتی تیمی داھێنان دەیویست « تایبەتی خۆیان بکێشن، چارەنووسی خۆیان»، و خۆی لە ھەر بەریەککەتنێک لەگەڵ زنجیرەی سمۆڵڤیڵ بەدوور بگرێت کە تیری سەوزی (جەستن ھارتلی) تایبەت بەخۆی ھەیە.[٤] لە تەممووزی ٢٠١٣دا، ئەوە ڕاگەیاندرا کە بێرلانتی، و کریسبێرگ، و جێف جۆنز زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی لەسەر فلاش دروست دەکەن.[٥] کەسایەتییەکە لەلایەن گرانت گەستن ڕۆڵی گێڕدراوە، و دانرابوو بۆ سێ ئەڵقە لە وەرزی دووەمی تیر دەربکەوێت. ئەڵقەی سێیەم وابڕیاربوو پایڵتی دەرگای پشتەوەی زنجیرە نوێکە بێت،[٦] بەڵام لەشوێنی داوای پایڵتێکی ئاسایی کرا.[٧]
لە تشرینی دووەمی ٢٠١٤دا، بێرلانتی ویستی خۆی لە بوونی زنجیرەی سووپەرگێرڵی سی بی ئێسەکەی لە ھەمان گەردوونی تیر و فلاش دەربڕی،[٨] و لە کانوونی دووەمی ٢٠١٥دا، سەرۆکی زە سی دەبلیو ماڕک پێدۆورتیز ئاشکرایکرد کە ئەویش بۆ تێپەڕبوون لە نێوان زنجیرە و تۆڕەکاندا کراوەیە. بەھەرحاڵ، سەرۆکی سی بی ئێس نینا تاسلەر ڕای گەیاند ئەو مانگە کە «ئەو دوو نمایشە لەسەر تۆڕی جیاوازن. بۆیە وابیردەکەمەوە سووپەرگێرڵ بۆ خۆمان بھێڵینەوە بۆ ماوەیەک.»[٩] لە ئابی ٢٠١٥دا، تاسلەر ئاشکرایکرد لەگەڵ ئەوەی لە کاتەکەدا ھیچ پلانێک بۆ چیرۆکی تێپەڕبوون نییە، سێ زنجیرەکە تێپەڕبوونی نمایشکەرانەی دەبێت.[١٠]
لە کانوونی دووەمی ٢٠١٥دا، زە سی دەبلیو ڕای گەیاند زنجیرەیەکی سەر ئینتەرنێتی ئەنیمەیشن سەرنجدەخاتە سەر پاڵەوانی دی سی ڤیکسن لەسەر سی دەبلیو سیید بۆ یەکەم جار لە کۆتایی ٢٠١٥ نمایش دەکرێت و لە ھەمان گەردوونی تیر و فلاشدا دەبێت.[١١] ئەمێڵ و گەستین ڕۆڵەکانیان لە زنجیرەکەدا دەگێڕنەوە،[١٢] و ئەوە چاوەڕوان بوو کەسایەتی ڤیکسن دەرکەوتنێکی زیندوو لە فلاش یان تیردا بکات.[١٣] مانگی دواتر، ئەوە ڕاگەیاندرا کە زنجیرەیەکی تر، بە نمایشی دەستەی سووپەرقارەمان باسکرا، لەلایەن زە سی دەبلیو بۆ ناوەڕاستی وەرزی ٢٠١٥–١٦ باسدەکرێت. بێرلانتی، و کریسبێرگ، و گۆگنھایم و سارا شێکتەر بەرھەمھێنەری جێبەجێکاری زنجیرەکە دەبن، کە لەلایەن چەند کەسایەتییەکی دووبارەبووەی ھەر یەکێک لە تیر و فلاش ڕۆڵگێڕانی بۆ دەکرێت. ئەو ئایارە، سی دەبلیو بە فەرمی ئەفسانەکانی بەیانی بۆ کانوونی دووەمی ٢٠١٦ دڵنیاکردەوە.[١٤][١٥] پێدۆویتز دواتر وتی، «ھیچ ویستێک نییە، لەم خاڵەدا، بۆ جیاکردنەوەی ھیچ شتێکی تر» بۆ زیادکردنی بۆ گەردوونەکە،[١٦] لەگەڵ ئەوەی دوای نوێکردنەوەی ڤیکسن بۆ وەرزی دووەم ئەو وتی «بەھیوایی، ئەو کەسایەتییە بتوانێت خۆی جیابکاتەوە، ئەگەرنا، لەوانەیە وەک یەکێک لە ئەفسانەکان» لە ئەفسانەکانی بەیانی بێتە ناوەوە.[١٧] لە تشرینی یەکەمدا، شۆڕەنەری زیادەی تیر وێندی میرکڵ ئەوەی ئاشکراکرد کە بەرھەمھێنەرەکان یەکێکیان داناوە بۆ بەدواچوونی ھەموو کەسایەتی و پیلانگێڕییەکان ھەموو زنجیرەکان، بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی ھەموو شت ڕێکە.[١٨] بەرھەمھێنەری جێبەجێکاری فلاش تۆد ھێڵبینگ لە نیسانی ٢٠١٦ وتی کە «ھەندێک جار خشتەی کات ڕێکناکەوێت… و ئەو شتانە لە دەرەوەی کۆنتڕۆڵە» وەک کاتێک باری پیشاندرا تواناکانی لە تیردا بەکاردێنێت، کاتێک لە ھەمان ھەفتە لەسەر فلاش نەیبوو.[١٩]
لە کانوونی دووەمی ٢٠١٦دا، جێگرەوەی تاسلەر گلین گێڵەر بۆ تێپەڕبوونی چاوەڕوانکراوی سووپەرگێرڵ وتی «من دەبێت بەڕاستی ئاگەداربم چی دەڵێم لێرە»، بۆیە «سەیرکە و چاوەڕێکە و ببینە چی ڕوودەدات.»[٢٠] مانگی دواتر، ئەوە ڕاگەیەندرا کە گەستن لە ئەڵقەی «باشترینی جیھانەکان»ی سووپەرگێرڵ دەردەکەوێت. بێرلانتی و کریسبێرگ، و ھەروەھا بەرھەمھێنەرەکانی سووپەرگێرڵ سوپاسی «سەرسامبووان و ڕۆژنامەوانان کە بەردەوامبوون لە داواکردنی ڕوودانی ئەوە. ئەوە خۆشی و ھیوامانە ئەڵقەیەک دروست بکەین شایستەی وروژان و پاڵپشتی ھەمووان بێت.»[٢١] لە «باشترینی جیھانەکان» دا، سووپەرگێرڵ وەک گەردوونێکی جێگرەوە دروست کرا کە تێیدا فلاش یامەتی کارا دەدات لە شەڕکردن دژی سیلڤەر بانشی و ڵایڤویر لە بەرامبەر یارمەتی ئەو بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵەوە.[٢٢] ڕووداوەکانی ئەڵقەکە لەگەڵ ڕووداوەکانی ئەڵقەی ھەژدەی وەرزی دووەمی فلاش «بەرامبەر گەورەکردن» دەپچڕێت.[٢٣] تێپەڕبوونەکە پێویستی «بەزۆرێک فێڵی لۆجیستییە» کە لە تێپەڕبوونەکانی تری ئارۆڤێرس بەکارھێنراوە، لەبەر تۆمارکردنی گەستن فلاش لە ڤانکۆڤەر لەگەل تیر و ئەفسانەکانی بەیانی، کاتێک سووپەرگێرڵ لە لۆس ئانجلەس بەرھەمھێنراوە.[٢٤] بەرھەمھێنەرەکان بڕیاریاندا فلاش بەکاربھێنن وەک کەسایەتی بۆ تێپەڕبوون، بەھۆی تواناکەی لە گواستنەوە لە نێوان زەوییە جیاوازەکان، ئەوەش لەبەر ئەوەی ئەو «کەمێک خۆشترە لە سەرەتادا ئەم کەسە لەو نمایشەوە بۆ کیمیای نمایشێکی نوێ بھێنیت.» بێرلانتی وتی کە «لە جیهانێکی نموونەیدا»، تێپەڕبوونەکە هەریەکێک لە گەستن و تیری سەوزی ئەمیڵ پیشاندەدات، «بەڵام لە لایەنی لۆجیستییەوە ئەوە کابووس دەبوو هەوڵبدەیت هەردوو نمایشەکە ئەنجامبدەیت. پێویستبوو لەسەرمان یەکێک ئاسان بکەین.»[٢٥] گەستن ئەرێنی بوو کە تێپەڕبوونی ٢٠١٦ ڕێگە بە تێپەڕبوونێکی تر لە ساڵی دواتردا لەگەڵ نمایشەکانی تری ئارۆڤێرسدا دەدات.[٢٣]
لە ئایاردا، ئەوە ڕاگەیەندرا کە سووپەرگێرڵ بۆ وەرزی دووەمی لە سی بی ئێس بۆ زە سی دەبلیو دەگوازرێتەوە، کە بەرهەمهێنان لە لۆس ئانجلەس بۆ ڤانکۆڤەر دەگوازێتەوە، کە زنجیرەی ئارۆڤێرسی سی دەبلیوی لێ تۆمار دەکرێت.[٢٦] وەرزی دووەم لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ پەخشکرا.[٢٧] ئەوەش ڕاگەیەندرا کە سووپەرگێرڵ لە تیر و فلاش و ئەفسانەکانی بەیانیدا لە کاتی ئەڵقەکانی تێپەڕبوونی وەرزی ٢٠١٦-١٧دا دەردەکەوێت، بەڵام گۆگنھایم ئاگەداری کردەوە کە «ئەو دێت بەڵام ئێمە تێپەڕبوونی تەواوی سووپەرگێرڵمان نابێت».[٢٨] کریسبێرگ ئەوەی دڵنیاکردەوە کە، لەگەڵ گواستنەوەی زنجیرەکە بۆ زە سی دەبلیو، گەردوونی کەسایەتییەکە بۆ زەوی-١ ناگوازرێتەوە، کە گەردوونی سەرەکی تیر و فلاش و ئەفسانەکانی بەیانییە، لە گەردوونی سەربەخۆی خۆی بەردەوام دەبێت.[٢٩] ئەو زەوییەی زنجیرەی سووپەرگێرڵی تێیدا ڕوودەدات زەوی-٣٨ی فرەگەردوونییەکانی ئارۆڤێرسە،[٣٠] و لەلایەن گۆگنھایم بە نافەرمی بە «زەوی-سی بی ئێس» ئاماژەی بۆ کردووە، یەکەم تۆڕی تەلەڤیزیۆنی کە سووپەرگێرڵی لێ پەخشکرا.[٣١] لە ئابدا، زە سی دەبلیو دەربارەی زنجیرەی ئەنیمەیشنی سەر ئینتەرنێت شەڕکەرانی ئازادی: زە رەی بۆ سی دەبلیو سیید ڕاگەیاند، ئەمەش بە مەبەستی دەرکەوتنی ئەو ئەکتەرەی ڕۆڵی رەیمۆند “رەی” تێریڵ لە زنجیرەیەکی زیندوو هەر وەک ماری مککەیب/ڤیکسن.[٣٢]
لە ئایاری ٢٠١٧دا، زە سی دەبلیو داوای بە زنجیرەییبوونی ھەورەبروسکەی ڕەش کرد.[٣٣] پێشتر زنجیرەکە لە پێشخستندا بوو لە فۆکس، کە لەم خاڵەدا بێرلانتی وتی هەورەبروسکەی ڕەش لەگەڵ هیچ یەکێک لە زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکانی تری دی سی کۆمیکس لەسەر زە سی دەبلیودا تێپەڕبوون ئەنجامنادات و لە ئارۆڤێرسدا بوونی نابێت.[٣٤] لەگەڵ گواستنەوە بۆ زە سی دەبلیودا، پێدۆویتز وتی زنجیرەکە «لەم کاتەدا، بەشێک لە ئارۆڤێرس نییە. ئەو حاڵەتێکی سەربەخۆیە.»[٣٥] شۆڕەنەر سەلیم ئەکیڵ وتی کە ئەوان تێپەڕبوون پشتگوێ ناخەن، بەڵام دەیانەوێت لە سەرەتادا زنجیرەکە و جیهانی تایبەت بەخۆی دروست بکەن.[٣٦]
لە تەممووزی ٢٠١٨دا، ئەوە ئاشکراکرا کە زە سی دەبلیو سیناریۆی بۆ زنجیرەیەک پێشدەخات کە سەرنجدەخاتە سەر باتوۆمەن، کە دوای دەکەوتن لە تێپەڕبوونی «جیهانەکانی تردا» بەتەمای دەرکردنین. زنجیرەکە، گەر هەڵبگرێتەوە، لەلایەن کارۆلاین دریس دەنووسرێت، لەگەڵیشیدا پیلان بۆ پەخشکردنی لە ٢٠١٩دا هەیە.[٣٧] لە ئابدا، ڕوبی ڕوز وەک کەیت کەین/باتوۆمەن هەڵبژێردرا.[٣٨] لە کانوونی یەکەمدا، ئەوە بڵاوکرایەوە کە «کارەسات لە زەوییە بێکۆتاکان» پێنجەم تێپەڕبوونی ساڵانە دەبێت، و بەدوای تێپەڕبوونی «جیهانەکانی تردا» دێت.[٣٩] لە ڕوونکردنەوەی زیاتردا پێشکەشژرا کە «کارەسات» پێنج کاتژمێر بەردەوام دەبێت، دەیکاتە درێژترین تێپەڕبوونی ئارۆڤێرس، و ئەڵقەکان وەک تێپەڕبوونەکانی پێشوو بەدوای یەکتردا پەخش ناکرێت. لەباتی ئەوە، سێ ئەڵقە لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ پەخش دەکرێت و دووش لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا ەخش دەکرێت. زنجیرەکە لە باتوۆمەن و ئەفسانەکانداش دەبێت، کە بەشێک لە تێپەڕبوونی «جیهانەکانی تردا» نەبوون.[٤٠]
لە کانوونی دووەمی ٢٠١٩دا، باتوۆمەن هەڵگرتنەوەی تاقیکردنەوەیی بەدەستهێنا.[٤١] لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩دا، چوار زنجیرەکەی کە لەسەر زە سی دەبلیو پەخش دەکرا وەرزی نوێی لێ دڵنیاکردەوە، بە درێژایی وەرزی تەلەڤیزیۆنی ٢٠١٩-٢٠ هەڵیگرت.[٤٢] لە ٦ی ئازاری ٢٠١٩دا، ئەوە ڕاگەیەندرا کە وەرزی هەشتەمی تیر کۆتا وەرزی زنجیرەکە دەبێت، بە وەرزێکی کورتکراوەی دە ئەڵقەیی کۆتایی دێت.[٤٣] لە ٧ی ئایاردا، زە سی دەبلیو داوای زنجیرەییبوونی باتوۆمەنی کرد.[٤٤] وتووێژی دەکەوتنی هەورەبروسکەی ڕەش لە تێپەڕبوونی داهاتووی ئارۆڤێرس لە تەممووزی ٢٠١٩دا، کرێس ویڵیامز ئاشکرای کرد کە «زۆرێک قسەکردن هەیە هیچ شتێکی فەرمی نا، بەڵام لەم خاڵەدا، من سەرسام نابم.»[٤٥] دوو هەفتە دواتر لە ئابدا، ویلیامز ڕاپۆرتەکانی دڵنیاکردەوە کە کەسایەتییەکانی هەورەبروسکەی ڕەش لە «کارەسات لە زەوییە بێکۆتاکان»دا دەردەکەون.[٤٦][٤٧] هەرەوها هەر لە ئابدا، ئەوە ڕاپۆرتکرا کە پیلان بۆ زنجیرەیەکی تری بێنانیشان کراوە.[٤٨] لە ئەیلوولی ٢٠١٩دا، ئەوە ڕاپۆرتکرا کە سی دەبلیو زنجیرەیەک پێشدەخات کە لە پاڵەوانێتی مێینەیە و لە پاڵوەانێتی کاسێرین مکنامارا و کەیتی کاسیدی و جولیانا هارکاڤییە.[٤٩] لە مانگی دواتردا، مارک گۆگنھایم وێنەیەکی بڵاوکردەوە کە تیری سەوز و کەناری وەک ناوێکی بیرلێکراو بۆ نمایشەکە پیشان دەدات.[٥٠] لە هەمان مانگدا، زنجیرەی سووپەرمان و لۆیس چووە ناو پێشخستنەوە لەگەڵیدا تایلەر هۆێچلین و ئیلیزابێس تولۆچ ڕۆڵەکەیان وەک کلاڕک کێنت/سووپەرمان و لۆیس لەین لە سووپەرگێرڵدا گەڕانەوە.[٥١]
لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا، پێنج زنجیرەکەی سەر سی دەبلیو (فلاش، و سووپەرگێرڵ، و ئەفسانەکانی بەیانی، و باتوۆمەن، و هەورەبروسکەی ڕەش) بۆ وەرزەکانی دواتر دڵنیاکرانەوە، بە درێژایی وەرزی تەلەڤیزیۆنی ٢٠٢٠-٢١ هەڵیگرتن.[٥٢] فەرمان بە زنجیرەبوونی سووپەرمان و لۆیس کرا.[٥٣] لە کۆتایی «کارەسات لە زەوییە بێکۆتاکان»دا، زەوییەکی سەرەکیی نوێ دروستبوو، کە لە یەکگرتنی زەوی هەورەبروسکەی ڕەش لەگەڵ زەوی-١ و زەوی-٣٨ پێکهات، و گەردوونێکی خەیاڵی دروستکرد کە هەموو زنجیرەکانی زە سی دەبلیو لەخۆدەگرێت.[٥٤] لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠دا، ئەوە ڕاگەیەندرا کە سووپەرگێرڵ دوای وەرزی شەشەمی کۆتایی دێت.[٥٥] پایڵتێکی دەرگای پشتەوە لەسەر ئازارشکێن پێشخرا، لەلایەن سەلیم ئەکیڵەوە دەرهێنرا و وەک ئەڵقەی حەوتەمی وەرزی چوارەمی هەورەبروسکەی ڕەش پەخشکرا و گۆردان کاڵۆوەی ڕۆڵەکەی لە نمایشەکە گێڕایەوە.[٥٦] لە ١٦ی تشرینی دووەمدا، زنجیرەیەک سەرنجدەخاتە سەر یارا فلۆر، شێوەیەکی وۆندەر گێرڵ، لە گێرگ بێرلانتی و دەیلین ڕۆدریگیز لەژێر پێشخستندا بوو.[٥٧] لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا، ئەوە ڕاگەیەندرا کە هەورەبروسکەی ڕەش دوای وەرزی چوارەم هەڵدەوەشێنرێتەوە.[٥٨] زە سی دەبلیو بە فەرمی لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١دا وازی لە تیری سەوز و کەناری هێنا،[٥٩] و لە شوباتی ٢٠٢١دا وازی لە وۆندەر گێرڵ هێنا،[٦٠] و لە ئازاری ٢٠٢١دا وازی لە تەواوکەرەکەی هەورەبرسکەی ڕەش ئازرشکێن هێنا.[٦١]
لە شوباتی ٢٠٢١دا، سێ زنجیرە ماوەکە کە هێشتا هەڵنەوەشێنراوەتەوە (فلاش و ئەفسانەکانی بەیانی و باتوۆمەن) بۆ وەرزەکانی دواتر دڵنیاکرانەوە، بە درێژایی وەرزی تەلەڤیزیۆنی ٢٠٢١-٢٢ هەڵیگرتن.
حەوت زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی زۆربەی زنجیرەکانی ئارۆڤێرس پێکدێنێت؛ تیر، فلاش، سووپەرگێرڵ، ئەفسانەکانی بەیانی، ھەورەبروسکەی ڕەش، باتوۆمەن، سووپەرمان & لۆیس، و لەگەڵیدا دوو زنجیرەی سەر ئینتەرنێتی، ڤیکسێن و شەڕکەرانی ئازادی، بەشێکە لە زنجیرەکە.
ملیاردێری ئەمریکی ئۆلیڤەر کوین بۆ ماڵ دەگەڕێتەوە دوای ئەوەی بۆ پێنج ساڵ لە دوورگەیەکی چۆڵ گیریخوارد. دوای گەڕانەوەی بۆ شاری ستارلینگ، ئۆلیڤەر پەیوەندییەکانی زیندوو دەکاتەوە و شەوانە وەک تیری سەوز دژی تاوان شەڕ دەکات.
لێکۆڵەری شوێنی تاوان باری ئالێن لە کۆما نۆ مانگییەکەی بە ئاگا دێت دوای بەرکەوتنی ھەورەبروسکە بەھۆی تەقینەوەی خێراکەری خانەکانی تاقیگەی ستار و خۆی دەدۆزێتەوە خێرایی سەرومرۆڤی ھەیە.
کارا زۆر-ئێڵ، کە بۆ زەوی لە کریپتۆنەوە لە ١٣ ساڵیدا نێردرا و لەلایەن دەنڤەرزەکانەوە ھەڵگیرایەوە، پێویستە فێرببێت ھێزەکانی بەکاربھێنێت پاش ئەوەی بۆ تەمەنێک دەیشاردەوە. دوای نەھامەتییەکی چاوەڕواننەکراو، کارا ناچاربوو ھێزەکانی دەربخات، ببێت بە پارێزەری شاری ناشناڵ.[٦٢][٦٣]
ریپ هەنتەر بەکاتدا گەشت دەکات بۆ کاتی ئێستامان کە تێیدا دەستەیەک لە قارەمانان و خراپەکاران کۆدەکاتەوە بۆ وەستاندنی ڤانداڵ سافێج لە لەناوبردنی جیهان و خودی کات.[٦٤][٦٥]
بەڕێوبەری قوتابخانەی ئامادەیی جێفەرسن پیێرس، کە لە وازی لە کەسایەتییە سووپەرهیرۆکەی هەورەبروسکەی ڕەش هێنابوو پێش نۆ ساڵ لەبەر کاریگەرییەکەی لەسەر خێزانەکەی، ناچار دەبێت ببێتەوە ڤیجیلانتی کاتێک دەستەیەکی مافیای ناخۆیی بە ناوی ١٠٠ کە لەلایەن تۆبایس وەیڵ سەرۆکایەتی دەکرێت دەبێتە هۆی زیادبوونی تاوان و گەندەڵی لە کۆمەڵگای فریلاند.[٣٥]
سووپەرمان و لۆیس مامەڵە لەگەڵ ماندووبوون و گوشار و ئاڵۆزییەکان دەکەن کە لەگەڵیدا دایک و باوکی فەرمانبەرن لە جیهانی ئەمڕۆدا.[٥١]
<ref>
ھەڵە؛
ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری TheRay
نەدراوە<ref>
ھەڵە؛
ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری CrisisOnInfiniteEarthsReveal
نەدراوە<ref>
ھەڵە؛
ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری COIElength
نەدراوە<ref>
ھەڵە؛
ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری ArrowFinalSeason
نەدراوە<ref>
ھەڵە؛
ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری CrisisNewMultiverse
نەدراوەکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئارۆڤێرس تێدایە. |