ئەسوان (بە عەرەبی: أسوان) ناوی شارە و مەڵبەندی پارێزگایە بە ھەمان ناو لە باشووری وڵاتی میسر و گرینگترین باژێڕەکانی شارستانیەتی گەلی (نۆبە) ەیە. کەوتۆتە لێواری رۆژھەڵاتی رووباری مەزنی نیل نزیک یەکەم تاڤگە. دانیشتووانی ژمارەیان دەگاتە نۆسەد ھەزار کەس. ناوی ئەسوان لە لیستی یۆنسکۆ تۆمارکراوە وەک یەک لە (شارە بەھرەمەندەکان).[١]
ئەسوان لە زەمانی میسری کۆندا بە «سونو» دەناسرا واتە (باژێر) چونکە ئەوسا کەوتبووە سەر دوڕیانی کاروانی بازرگانان رووەو وڵاتی «نۆبە».[٢] لە رۆژگاری رۆمیەکان پێی گوتراوە «سین»، نووبیەکانیش کردوویانە بە «یەباسوان». ھەروەھا بە وڵاتی زێر ناسراو بوو بە ھۆی ئەو ھەموو گۆڕە دیتراوەی پاشا فیرعەونیەکان.
ئەسوان زێدی نووسەری میسر (عەباس مەحموود عەقاد)ە، کە بە رەچەڵەک کوردە و دایکی لە بنەڕەتدا خەڵکی ئامەدە لە باکووری کوردستان. لە کتێبی «من» لە باسی دایکیدا دەڵێت: «بنەماڵەی باوانی دایکم ھەموویان کوردن، دەمانێکی نزیکە لە دیاربەکرەوە ھاتوون، یەکم بەرچاو کەوت شێوەی ڕەنگ و بەژنی وەک نەتەوەکانی باکوور بوو».[٣][٤]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە Aswan تێدایە. |