Wiki90.com

تێنس

یاریکەری تێنسی سەرزەوی بۆ ھەڵبژاردەی ئیسپانیا ڕافایل نادال

تێنس ئەو یارییە کە دوو تا چوار وەرزشوان یاری دەکەن بەمەبەستی بە دەست ھێنانی خاڵی زۆرتر لە وەرزشوابەکەی بەرامبەر.

جۆرەکانی تێنس

تێنس دوو جۆری ھەیە

  • ١- تێنسی سەر زەوی

ئەم تێنسەش خۆی دابەش دەبێت بەسەر دوو جۆردا:تێنسی سەر خۆڵ- تێنسی سەر چیمەن

کورتەی مێژوویی

بۆ یەکەم جار کایەی تنێس لە سەدەی شازدەھم و حەڤدەدەھەمی زایینی لە وڵاتی فەڕانسە بووە، بەڵام دواتر لە وڵاتی بریتانیا پێشکەوتنێکی ئەوتۆی بەخۆوە بینی کە ناوی نریا سەردەمی نوێی تێنس. ئەم گۆڕانکارییە لە ساڵی ١٨٧٣ زایینیدا دەستی پێ کرد.

پێداویستییەکان

تۆپ

تۆپی تنێس

قورسایی ئەم تۆپە دەبێت ٥٦ تا ٥٩/٤ گرەم بێت.

ڕاکت

ڕاکتی تنێس

قورسایی و ئەندازەی ئەم ڕاکتە لە لاێین فدراسیۆنی نێودەوڵەتییەوە دیاری دەکرێت.

یاساکانی تێنس

پاڵەوانییەتی ھەیە پێکدێت لە دوو کۆمەڵە ھەیە پێک دێت لە سێ کۆمەڵە. بەبێ خولەکە و بەبێ کارتی زەرد و سوورە بە گوێرەی یارییەکە تەواو دەبێت ئینجا ھەرچەند کات بێتن. پاڵەوانییەتییەکان نابێت لەشەوان ئەنجام بدرێتن. ھەر کۆمەڵەو شەش خاڵە ھەر خەڵەو بەو شێوەیە:١٥٫٣٠٫٤٠ کە شەش خاڵ یاریزانێک تۆماری کرد ئەوکات ئەو یاریزانە دەبێتە یەک کۆمەڵە. تەنھا لەوکاتە کە دەبێتە حەوت خاڵ کە خالەکان بوونە ٥–٥ تەنھا لەو کاتەی زیاتر لە خاڵ دەبێت کە ٤٠بە٤٠بوو ھەر سێ خاڵەو پشوێکە درێژترین پشوو پشووی نێوان کۆمەڵەکانە. ھاندەرەکان تەنھا بۆیان ھەیە چەپڵە لێبدەن نابێت ھاندەر ھاوار بکاتن ئەگەر ھاواری کرد ئەوا دەردەکرێت لە یاریگادا. حەوت نابژیوانی ھەیە کە یەکێکیان لە ناوەراستی یاریگایە ناوبژیوانی سەرەکییە سێش لەلای چەپی ڕایگایە سێش لەلای ڕاستی یاریگادایە. ئەگەر لە یارییەکدا بووە شەو ئەوا یارییەکە دەوەستێت دەبێت بەیانی تەواو بکرێتەوە. ھەر یاریزانێک دەبێت ڕاھێنەری خۆی ھەبێتن.

سەرژمێری

پاڵەوانییەتییەکان

یاریزانان

ھەندێ یاریزانە بەناوبنگەکانی جیھان بۆ پیاوان: ڕافایل نادال ڕۆجێر فێدرێد داڤد فەرێر نۆڤاک جۆکۆفیج ئەندی مورای دیمپرۆتیڤ تسۆنگا بۆ ژنان: سرینا ولیامز ماریا شەرەپۆڤا