نیڵ ڕیچارد مەکینن گەیمن (١٠ی تشرینی دووەمی ١٩٦٠)[١] نووسەرێکی ئینگلیزییە کە کورتە چیرۆکی خەیاڵی، ڕۆمان، کتێبی پێکەنیناوی، ڕۆمانی وێنەدار، شانۆیی دەنگی و فیلم دەنووسێت. کارەکانی بریتیین لە زنجیرە کتێبی (The Sandman) و ڕۆمانەکانی (Stardust، American Gods، Coraline و The Graveyard Book). چەند خەڵاتێکی بردۆتەوە وەک خەڵاتەکانی (Hugo، Nebula و Bram Stoker) و ھەروەھا مەدالیاکانی (Newbery و Carnegie). یەکەم نووسەرە کە ببێتە خاوەنی ھەردوو مەدالیای (Newbery و Carnegie) بۆ ھەمان بەرھەم لە ساڵی ٢٠٠٨ (The Graveyard Book).[٢] لە ساڵی ٢٠١٣دا، کتێبی The Ocean at the End of the Lane بە کتێبی ساڵ دانرا بەپێی National Book Awards بەڕیتانی.[٣]
خێزانی گەیمن بە ڕەچەڵەک جولەکەی پۆڵەندین،[٤] باپیرەی زنجیرە دوکانێکی سوزەواتی دامەزراند، باوکیشی David Bernard Gaiman ھەر لە ھەمان زنجیرە دوکانەکان دا دەست بەکاربوو[٥] وە دایکی (Sheila Gaiman) دەرمانساز بوو. گەیمەن دوو خوشکی لە خۆی گەنجتری ھەیە بە ناوی کلێیەر و لیزی.[٦]
دەربارەی بۆچوونە تاکەکەسیەکانی گەیمن دەڵێت "ڕام وایە دەتوانین بڵێین خودا بوونی ھەیە لە جیھانی DC دا. بەڵام بانگەواز ناکەم و ھاوار ناکەم کە خودا بوونی ھەیە لەم جیھانەدا. نازانم، ڕام وایە ئەگەری ٥٠/٥٠ ھەیە کە ھەبێت یان نەبێت. بەڕاستی بەلامەوە گرنگ نییە ھەبێت یان نا."[٧]
گەیمن توانای خوێندنەوەی ھەبوو لە تەمەنی چوار ساڵی دا و دەیگووت "من خوێنەر بووم. حەزم لە خوێندنەوە بوو. خوێندنەوەی شتەکان چێژیان پێ دەبەخشیم. من زۆر باش بووم لە زۆربەی وانەکانی قوتابخانەدا، نەک لەبەر ئەوەی بەھرەیەکی تایبەتی دیاریکراوم ھەبوو لە وانەکان دا، بەڵکو لەبەر ئەوە بوو کە لە یەکم ڕۆژی قوتابخانەدا کتێبی وانەکانیان دابەش دەکرد و منیش دەمخوێندنەوە، ئەمەش مانای ئەوە بوو کە پێس شتەکان من زانیاریم لەسەریان ھەبوو لەبەر ئەوەی خوێندبوومەوە."[٨] یەکێک لە بەرھەمەکان کە کاریگەرییەکی زۆری کردبووە سەر گەیمن نووسەر J. R. R. Tolkien بوو لە ڕۆمانی The Lord of the Rings کە لە کتێبخانەی قوتابخانەدا بەدەستی کەوتبوو، وە تەنھا دوو بەشی یەکەمی ڕۆمانەکەی لابوو. بە بەردەوامی دەری دەھێنان لە کتێبخانە و دەیخوێندنەوە. دواتر دەبێتە براوەی خەڵاتی قوتابخانەکەیان بۆ ئینگلیزی ھەروەھا خەڵاتی قوتابخانەکەیان بۆ خوێندنەوە و بەھۆی ئەوەشەوە توانەی ئەوەی دەبێت کە بەشی سێیمەی کتێبەکەی دەست کەوێت.[٩]
گەیمن لە چەند قوتابخانەیەکی سەر بە کلێسای مەسیحیەت دەیخوێند. لە ڕۆژھەڵاتی گرینستێد ژیاوە بۆ ماوەیەکی زۆر، لە نێوان ساڵەکانی ١٩٥٦ تا ١٩٨٠ و دواتریشی لە نێوان ١٩٨٤ تا ١٩٨٧. یەکەم ھاوسەری ژیانی لە ڕۆژھەڵاتی گرینستێد ناسی و کە دواتر ھاوسەرگیری ئەنجام دەدەن لە ١٩٨٥ و یەکەم منداڵی کوڕیان دەبێت بە ناوی میکائیل.[١٠]
گەیمەن دەستی کرد بە پیشەی ڕۆژنامەنووسی لە سەرەتایی ١٩٨٠ کان دا، کە چاوپێکەوتنی ئەنجام دەدا و ھەڵسەنگاندنی بۆ کتێب دەنووسی وەک ڕێگایەک بۆ فێربوون لەبارەی جیھان و دروست کردنی تۆڕێکی پەیوەندی کە دواتر یارمەتیدەری دەبن بۆ چاپکردنی نووسینەکانی.[١١] بەزۆری نووسین و ھەڵسەنگاندنی دەکرد بۆ British Fantasy Society.[١٢] یەکەم کورتە چیرۆکی پرۆفێشناڵی چاپکراوی بە ناوی (Feather quest) بوو کە چیرۆکێکی خەیاڵاوی بوو لە گۆڤاری (Imagine Magazine) ساڵی ١٩٨٤ بڵاوکرایەوە.
لە ساڵی ١٩٨٤ دا ھەیمن یەکەمین کتێبی خۆی دەنووسێت و پێی وایە کە کارەکەی بە پێی پێویست باش نییە، یەکەمین چاپی کتێبەکە زۆر بە خێرای تەواو دەبێت و نامێنێت و کاتێک چوو مافی کتێبەکە لەسەر خۆی تۆمار بکات بۆی دەرکەوت کە ناوەندی چاپەکە مایەپووچ بوون.[١٣] پاشان پێشنیاری کارێکی بۆ کرا لەلایەن گۆڤاری Penthouse بەڵام کارەکەی ڕەت کردەوە.[١٤][١٥]
بەھەمان شێوە چاوپێکەوتن و وتاری بۆ چەندەھا گۆڤاری بەڕیتانی نووسیوە. دواتر گەیمن دەست لە پیشەی ڕۆژنامەنووسی ھەڵدەگرێت لە ١٩٨٧ دا لەبەر ئەوەی پێی وابوو کە ڕۆژنامە بەڕیتانیەکان زۆرجار بابەتی ناڕاست بڵاودەکەنەوە وەک ڕاستی.[١٦]
ڕۆمانی American Gods بووە پڕفرۆشترین ڕۆمان و براوەی چەند خەڵاتێک کاتێک لە ٢٠٠١ دا بڵاوکرایەوە.[١٧] چاپێکی تایبەتی لە دەیەمین ساڵیادی دا بلاوکرایەوە و کە نووسینێکی تایبەتی نووسەری لەگەڵ دا بوو کە ١٢٠٠٠ وشەی زیاتربوو لە یەکەم چاپی ناو بازار.
لە کۆتایی ٢٠٠٨ دا، گەیمن یەکەمین کتێبی منداڵانی بڵاوکردەوە بە ناوی The Graveyard Book کە باسی سەرگوشتەی منداڵێک دەکات بە ناوی بۆد کە خێزانەکەی دەکوژرێت و بەتەنیا بەجێ دەمێنێت و لەلایەن ئیشکەرێکی گورستانەوە گەورەدەکرێت. ئەم کتێبە بەڕادەیەکی بەرچاو کاریگەریکەی دەگەرێتەوە بۆ کتێبی The Jungle Book ی نووسەر Rudyard Kipling. ھەتا کۆتای ٢٠٠٩ دا، کتێبەکە لە ڕیزبەندی پرفرۆشترین کتێبەکانی ڕۆژنامەی The New York Times دا مابۆوە.[١٨]
لە ساڵی ٢٠١٣دا، کتێبی The Ocean at the End of the Lane بە کتێبی ساڵ دەنگی لەسەردرا لەلایان خەڵاتی بەڕیتانی National Book Awards. ڕۆمانەکە باسی پیاوێکی دەکرد کە دەگەرێتەوە بۆ شارەکەی خۆی بەھۆی بەژداری کردنی لە رێورەسمێکی بەخاکسپاردن و دواتر ڕووداوەکانی چڵ ساڵی ڕابردووی بەبیردێتەوە. پڕە لە چەندین دیمەنی گەڕان بە دوای ناسنامە و "پچرانی پەیوەندی لە نێوان منداڵی و گەورەیی دا".[١٩]
لە ٢٠١١ دا ڕاگەیەنرا کە گەیمن دەستنووسی چاپێکی تازەی فیلمی Journey to the West دەنووسێت.[٢٠]
گەیمن لە زنجیرە تەلەڤیزیۆنی The Simpsons وەک کەسایەتی خۆی بەژدار بوو لە بەشی The Book Job کە لە ٢٠ ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ دا پەخشکرا.[٢١]
لە بەرنامەیەکی ڕادیۆیی شەش بەشی دا کە لەساڵی ٢٠٠٣ پەخش کرابوو لەلایەن Dirk Maggs پێشکەش دەکرا لە وێستەگەی BBC Radio 4 و Radio 4 Extra. بە بەژداربوونی ئەم کەسایەتییە ناودارانە (James McAvoy، Natalie Dormer، Benedict Cumberbatch، Christopher Lee، Bernard Cribbens و Johnny Vegas).[٢٢] لە ٢٠١٤ دا گەیمن و تێری پراتچێت بەژداربوون لە بەرنامەکە لە وێستگەی BBC Radio 4 بۆ بە دراما کردن و ڕوون کردنەوەی ڕۆمانە ھاوبەشەکەیان (Good Omens) کە دواتر بە پێنج زنجیرەی ٣٠ خولەکی پەخش کرا.
گەیمەن بە بەردەوامی خوێندنەوەی چیرۆک و ھۆنراوەکانی لە ناو خەڵکی دا ئەنجام دەدات و لەگەڵ ھاوسەرە میوزیسیانەکەی دا (ئەماندا پاڵمەر) گەشت دەکەن. لە چەند یەکێک لەو گەشت و نواندنانەدا گۆرانیشی وتووە "گۆرانی وتنێکی ڕۆمانووسانە"،[٢٣] ھەرچەندە "دەنگی ھیچ تایبەتمەندیەکی تێدا نییە بۆ گۆرانی وتن".[٢٤]
لە ٢٠١٥ دا گەیمن وانەیەکی ١٠٠ خولەکی پێشەکەس کرد لە ڕێکخراوی (Long Now Foundation) بەناوی (چیرۆکەکان چۆن کۆتایی دێن - How Stories Last) دەربارەی سروشتی گێرانەوەی چیرۆک و چۆنیەتی بەردەوام بوونی چیڕۆک لە کلتوری مرۆڤ دا.[٢٥] لە ٢٠١٨ دا لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی (The Big Bang Theory)دا وەک میوانی بەرنامەکە بەژداری کرد و دەرکەوت.
{{cite book}}
: Unknown parameter |ناونیشان=
ignored (help)
My paternal great-grandfather came to the UK before 1914; and he would have come from Antwerp.
{{cite web}}
: Check date values in: |archivedate=
(help)
{{cite web}}
: Check date values in: |archivedate=
(help)
{{cite book}}
: |first=
has generic name (help)
{{cite web}}
: Check date values in: |archivedate=
(help)
{{cite book}}
: Check |oclc=
value (help)
{{cite web}}
: Check date values in: |archive-date=
(help) ٢١ی تەممووزی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
{{cite book}}
: Unknown parameter |ناونیشان=
ignored (help)
{{cite web}}
: Check date values in: |access-date=
(help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
ignored (help)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نیڵ گەیمن تێدایە. |